ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم بافڵ تاڵەبانی تۆمەتبار دەکات بە رادەستکردنی ئەندامەکەی دیموکرات


ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم ( هەولێر ) یەکێتی نیشتمانی کوردستان تۆمەتبار دەکات کە بە ناوی ئاسایشی سلێمانی و بە فەرمانی سەرۆکی یەکێتی بێهزاد خوسەرەوی ڕادەستی کۆماری ئیسلامیی ئێران کردووە.

لە راگەیاندنێکدا کە شەوی ٨ ی ئەیلول لە لایەن ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم ( هەولێر ) بڵاوکرایەوە، هاتووە"  ماوەیەکە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دامودەزگا حکومییەکانی سلێمانی بە بڕیاری حیزب بەڕێوە دەبات، دەزگا فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان بەرپرسیار نین لە هەڵسوکەت و ڕەفتارە نایاساییەکانی سەرۆکی یەکێتی و دامودەزگاکانیان".

ئەمڕۆ لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بێهزاد خوسرەوی بە بەرگێکی کۆمپانیای سفرەوە دەرکەوت بەو شێوەیە خۆی نیشان دەدات کە دەسەڵاتدارانی ئێران هیچیان بەرامبەری نەکردووە، هەرچی حزبی دیموکراتە ئەم دەرکەوتنە بە سیناریۆی کۆماری ئیتلاعات ناوزەد کرد و ئاماژەیان بەوە کرد کە ئەمە سیناریۆیەو لە ژێر فشاردا ئەو ڤیدیۆیە تۆمار کراوە. 




PM:09:54:08/09/2024