باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق بۆردومانی هەولێر دەبەستێتەوە بەوەی کە بەرگریان لە خۆیان کردووە بەرامبەر ئیسرائیل، وەزارەتی ناوخۆی هەرێم دەڵێت " تۆمەتێکی بێ بنەمایە".
لە راگەیاندنێکدا کە ئەمڕۆ ٨ ی ئەیلول وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بڵاویکردەوە، هاتووە " لە دیمانەیەکی تەلەفزیۆنیدا باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق تۆمەتێکی بێ بنەما ئاراستەی هەرێمی کوردستان دەکات و جارێکی دیکە بۆردوومانکردنی خەڵکی مەدەنی لە هەولێر دەبەستێتەوە بە بەرگریکردن لە خۆیان بەرامبەر ئیسرائیل."
لە راگەیەندراوی وەزاەرتی ناوخۆیی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوەشکراوە، "هەموو ئەو تۆمەتە بێ بنەما و درۆ و بوختانانە بە توندی رەت دەکەینەوە کە پێشتریش ئاراستەی کوردستان کراون و لێژنەی باڵا لە حکومەتی عێراقی فیدراڵ سەردانی ئەو شوێنانەی کردووە کە بۆردوومان کراون و تۆمەتەکان بێ بنەما دەرچوون و رەتکراوەتەوە."
شەوی ١٥ـی ئەیلولی ٢٠٢٣، سوپای پاسدارانی ئێران هێرشێکی مووشەکی کردە سەر شاری هەولێر و چوار هاونیشتمانی گیانیان لەدەستدا، لەلایەن بەپرسانی ئێرانەوە ئەو شوێنەی بۆردومانکرا بە بارەگای دەزگای هەواڵگریی "مۆساد" ناسێنرا، بەڵام ئەنجامی لێکۆڵێنەوەکانی ئەو تیمەی لەلایەن عێراقەوە بۆ ئەو مەبەستە دروستکرا، ئەو هەواڵەی ئێرانی رەتکردەوەو ماڵی کەسێکی سەرمایەداری ناسراو بوو.