سەرۆکی پێشووی شارەوانی دهۆک و دوو کارمەندی شارەوانی بە تۆمەتی دزینی موڵکی گشتی دەستگیرکران.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دهۆکەوە بە " سپی " ڕایگەیاند" دادگای تاوانەکانی دهۆک سزای ٦ مانگ زیندانی بەسەر سەرۆکی شارەوانی پێشووی دهۆک( ئ.ی.ع) دەرکرد".
بەڵام حوکمەکەی هەڵپەسێردرا (ایقاف تنفیذ)، ئەو دوو تۆمەتبارەی فەمانبەریش بوون لە سەرۆکایەتی شارەوانی دهۆك سزای ساڵێک زیندانییان بەسەردا سەپێندرا.
دادگای تاوانەکانی هەولێر بریاری دواخستنی سزای سەرۆکی شارەوانی هەڵوەشاندەوە بریار دەچێتە بواری جێبەجێکردن.
بەپێ بریاری دادگای تێهەڵچوونەوەی هەولێر بە تۆمەتی دزینی موڵکی گشتی بەپێی یاسای تاوانەکانی عێراق 341 سزای شەش مانگ زیندانی بەسەر سەرۆکی شارەوانی پێشووی هەولێر دەرکرد.
دوو کارمەندی تر لە سەرۆکایەتی شارەوانی دهۆك کە یەکێکیان ژن بوو سزای ساڵێک زیندانییان بەسەردا سەپێندرا.
پارێزەر بەهائەدین دەشتانی بە میدیاکانی ڕایگەیاندووە" بەپێی یاسا ئەو فەرمانبەرەی کە ساڵێکە لە زینداندایە مافی گەڕانەوەی نییە بۆ سەر کارەکەی".
بەگوێرەی زانیارییەکان، دادگا بڕیاریداوە لە سەر ئەم دوسییە بەدواداچوون لەگەڵ سێ کارمەندی دیکەدا بکات، کە تاوانە سەرەکییەکانیان فرۆشتنی زەوییە حکومییەکانە.