تیمی هەژماری من ڕایدەگەیەنێت" پارەڕاکشیان لە ئامێری ئەو بانکەی کە هەژماری لێکراوەتەوە بە خۆڕاییە، بەڵام ئەگەر لە ئامێری بانکێکی دیکە پارە ڕابکێشرێت، کرێکە لە هەزار دینارەوە دەستپێدەکات".
ئەمڕۆ دووشەممە، تیمی "هەژماری من” ڕایگەیاند" هەموومان دەزانین ڕاکێشانی پارە لە ئامێری پارە ڕاکێشان بەخۆڕاییە ئەوکاتەی لە بانکەکەی خۆتدا (ئەو بانکەی کارتەکەتی دەرکردووە) پارە ڕابکێشێت.
ئەوەشی خستەڕوو کە " بە پێچەوانەوە، بانکی ناوەندی عێراق ئاماژە بە کرێی (٠.٤%) دەکات بۆ هەر ڕاکێشانی پارە لە ئەی تی ئێمی بانکێک، کە جیاواز بێت لەو بانکەی کارتەکەتی دەرکردووە، بە مەرجێک هەزار دینار کەمترین کرێی ڕاکێشان دەبێت".
دەقی روونکردنەوەکە:
روونكردنەوەیەك دەربارەی كرێی ڕاكێشانی پارە (عمولە)ـی ئامێرەكانی ATM دەدریت
هەژماری من روونكردنەوە لەبارەی راكێشانی پارەی كرێی ئامێرەكان دەدات و رای دەگەیەنێت، راكێشانی پارە بەخۆڕاییە بەپێچەوانەوە لەوەی عێراق كرێ وەردەگیرێت.
ئەمڕۆ دووشەم نۆی ئەیلوول، تیمی هەژماری من لەبارەی كرێی ئامێرەكان روونكردنەوەیەكیان بۆ "وشە" ناردوە تێیدا هاتووە، هەموومان دەزانین ڕاكێشانی پارە لە ئامێری پارە ڕاكێشان بەخۆڕاییە ئەوكاتەی لە بانكەكەی خۆتدا (ئەو بانكەی كارتەكەتی دەركردووە) پارە ڕابكێشێت.
باس لەوەشكراوە، بە پێچەوانەوە، بانكی ناوەندی عێراق ئاماژە بە كرێی 0.4% دەكات بۆ هەر ڕاكێشانی پارە لە ئەی تی ئێمی بانكێك، كە جیاواز بێت لەو بانكەی كارتەكەتی دەركردووە، بە مەرجێك هەزار دینار كەمترین كرێی ڕاكێشان دەبێت.
ئەمانەش كۆمەڵێك نموونەن:
1. بڕی 100 هەزار دیناری عێراقی ڕابكێشیت، عمولەكەی هەزار دیناری عێراقی دەبێت، لەڕاستیدا دەبێت 400 دینار بێت، بەڵام چونكە كەمترین كرێ هەزار دینارە، هەر خۆی كرێیەكەش دەبێتە هەزار دینار.
2. بڕی 200 هەزار دیناری عێراقی ڕابكێشیت، عمولەكەی هەزار دیناری عێراقی دەبێت، لەڕاستیدا دەبێت 800 دینار بێت، بەڵام چونكە كەمترین كرێ هەزار دینارە، هەر خۆی كرێیەكەش دەبێتە هەزار دینار.
3. بڕی 300 هەزار دیناری عێراقی رابكێشێت، عمولەكەی هەزار و 200 دیناری عێراقی دەبێت.
4. بڕی 400 هەزار دیناری عێراقی ڕابكێشێت، عمولەكەی هەزار و 600 دیناری عێراقی دەبێت.
5. بەڵام ئەگەر سوودمەندێك بڕی 500 هەزار دیناری عێراقی یاخود زیاتر ڕابكێشێت، عمولەكەی تەنیا دوو هەزار دیناری عێراقی دەبێت.
واتا بۆ ئاسانكاری، كرێی ڕاكێشانی پارە لەنێوان كەمترینی هەزار تا ئەوپەڕی دوو دینار دەبێت.