"ئەمڕۆ لیستی موچەی مانگی ئاب ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق دەکرێت"

ئەمڕۆ لیستی موچەی مانگی ئاب ڕادەست وەزارەتی دارایی عێراق دەکرێت و ناکۆکی نێوان هەردو حکومەتی ناوەند و هەرێم لەبارەی خاڵە داهاتی ناوخۆ و خاڵی سنورییەکان لە کۆتاییدایە.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی بە  کەناڵی (کەی ئێن ئێنی) ڕاگەیاندووە"  ئەمڕۆ نوێنەری بەغدادی وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لیستی موچەی مانگی ڕابردوی سەرجەم موچەخۆران ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق دەکات و لەپاش وردبینیکردنی، دەبێت چاوەڕوانی پارەدارکردن و ناردنی پارە بکات لەدوا ١٥ی مانگەوە".

ئەو سەرچاوەیە وتیشی" لە کۆبونەوەکانی نێوان شاندی حکومیی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستاندا، چەند گرفتێک چارەسەرکراون، لەوانە گرفتی مۆڵەتی کۆمپانیاکانی وەبەرهێنان، کە عێراق داوای دەکرد تەنها بە مۆڵەتی بەغداد کار بکرێت، بەڵام ئێستا ئەو بڕیارە هەڵوەشاوەتەوە و هەر کۆمپانیایەک مۆڵەتی هەرێمی کوردستانیشی هەبێت دەتوانێت کار بکات، هاوکات لەبارەی داهاتی ناوخۆ و خاڵە سنورییەکانیش لێکتێگەیشتن هەیە و هەرێمی کوردستان ڕونی کردوەتەوە کە ئەو ٣٢٠ ملیارە داهاتە ١٨٠ بە کاش دەگاتە دەستیان".

ئەمە لە کاتێکدایە کە هەر ئەمڕۆ نەرمین مەعروف لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" حکومەتی عێراق لە بنەڕەتتدا مووچەی مانگی ٨ی خەرجکردووە، بەڵام لە هەرێم بۆ مووچەی مانگی ٧ دابەشکرا".




PM:03:35:09/09/2024