تورکیا دووجار بۆردومانی سنوری قەزای پشدەری کرد

ئەندامێكی تیمی کوردستانی رێكخراوی (سی پی تی) ڕایدەگەیەنێت" ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا دووجار سنووری قەزای پشدەری بۆردومانکرد و بۆردومانەكان هیچ زیانێكی گیانیان نەبووە". 

كامەران عوسمان ئەندامی تیمی کوردستانی رێكخراوی (سی پی تی) ئەمریکی، ئەمڕۆ دووشەممە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە" ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا دوو جار بۆردومانی گەڵی زاردۆڵ-یان لە گوندی ئێندزە لە قەزای پشدەر کرد". 

ئاماژەی بەوەشكرد، لە بۆردومانەكانی ئەمڕۆی سوپای توركیادا هیچ هاوڵاتییەکی مەدەنی نەبوونە قوربانی.

لە سەرەتای ئەمساڵەوە، بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیاوە (١٣) هاوڵاتی مەدەنی لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە و دوو هاوڵاتی دیكەش برینداربوون.



PM:08:41:09/09/2024