کەمێک پێش ئێستا لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشدا ئەنجومەنی وەزاری ئابووری ھەرێم و عیراق ئەنجامی کۆبوونەوەکانیان بڵاوکردەوە و دەڵێن" جه‌خت دەکەینەوە لە چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و پرسانه‌ی كه پێویستیان به كۆبوونه‌وه‌ی زیاتر هه‌یه".
ئەنجوومەنی وەزاری ئابووری ھەرێم و عیراق، ئەمشەو دووشەممە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە" ئه‌نجومه‌نی وه‌زاری بۆ ئابوری له ماوه‌ی دوو ڕۆژدا، كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ٢٨ یه‌مینی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی ئابوری هه‌رێمی كوردستان له شاری هه‌ولێر سازكرد".
دەشڵێن" له ماوه‌ی دوو ڕۆژی كۆبوونه‌وه‌كاندا كۆمه‌ڵێك بابه‌تی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش له نێوان حكومه‌تی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كه‌شێكی ڕاشكاوانه و ئه‌رێنیدا تاوتوێكران كه هه‌ندێكیان بڕیاری هه‌نوكه‌ییان له‌باره‌وه درا و ئه‌وانی تریش ڕاسپارده ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی فیدراڵ كرا، جه‌خت له به‌رده‌وامبونی گفتوگۆكان كرایه‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و پرسانه‌ی كه پێویستیان به كۆبونه‌وه و دیداری زیاتر هه‌یه".
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا ھەردوو ئەنجوومەنی وەزاری ئابووری ھەرێم و عیراق ئاشکراشیانکرد، لە کۆبوونەوەکاندا گفتوگۆ لەبارەی چەندین پرسی وەک دەروازە سنوورییەکان، گومرگ، نەوت و وزە و کەرتی بانکی کرا، کارکردنی لیژنە ھاوبەشەکانی نێوان وەزارەتەکان بەردەوام دەبێت.
ئه‌وه‌شیان خستەڕوو، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاری بۆ ئابوری بڕیاریدا به پێشكه‌شكردنی ڕاسپارده‌یه‌ك بۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی فیدراڵ بۆ ئاڕاسته‌كردنی وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ بۆ چاره‌سه‌ركردن و ناردنی مووچه ڕاگیراوه‌كانی هه‌رێم، ئه‌وانه‌ی به‌هۆی ته‌واونه‌كردنی بایۆمه‌تری دورخرابوونه‌وه.
هەر له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووە" ڕاسپارده‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاری بۆ ئابوری، به‌رده‌وامبونی كاركردنی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی نێوان وه‌زاره‌ت و كه‌رته په‌یوه‌ندیداره‌كانه بۆ ته‌واوكردنی ئه‌و ئه‌ركانه‌ی پێیان سپێردراوه له پێناو گه‌یشتن به له‌یه‌كتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش كه له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو هاوڵاتییانی عێراقدا بێت، هه‌روه‌ها ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاری پێشنیاری ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت و له ئاستێكی باڵادا ده‌كات بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی دۆسێیه‌كان نه‌وت و وزه و ده‌روازه سنورییه‌كان و گومرگ".
له كۆتاییدا بانگهێشتی ئه‌نجوومه‌نی ئابوری هه‌رێمی كوردستان كرا بۆ ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی وه‌زاری بۆ ئابوری له شاری به‌غداد.