یەکەم پێشمەرگە لە کوبانێ برینداربوو

‌لەئاکاونتی چالاکوان ئاری هەرکی وەرگیراوە
سەرەتای ئەم هەفتەیە هێزێکی پێشمەرگە کە بەچەکی قورسەوە پەڕینەوە کوبانێ بۆ هاریکاری یەپەگە دژی چەکدارانی داعش، دوێنێ یەکەم پێشمەرگە بە سووکی بریندار بوو.

دوو هێزی پشتیوانی پێشمەرگە کە ژمارەیان ١٥٠ پێشمەرگەیە، سەرەتای ئەم هەفتەیە بە چەکی قورسەوە چوونە نێو کۆبانێوە بۆ پاراستن شارەکەو هاوکاریکردنی شەرڤانانی یەکینەکانی پاراستنی گەل دژی هێرشەکانی داعش.

دوو رۆژە ئەو هێزەی پێشمەرگە بەشداری شەڕ دەکەن، دوێنێ پاش نیوەرۆ  ٢ تشرینی دووەم یەکەم پێشمەرگە کە ئەفسەرێکە بەپلەی نەقیب بەسووکی بریندار بوو، دواتر گەیەنرایە نەخۆشخانەی کوبانێ بۆ چارەسەرکردن. 




PM:12:10:03/11/2014