زانکۆی سلێمانی پلاتفۆڕمێکی ئۆنلاینی بۆ خوێندکاری بەشە ناوخۆییەکان راگەیاند

بە مەبەستی ئاسانکاری بۆ مانەوەی خوێندکاران لە بەشە ناوخۆییەکان، ئەمڕۆ سێشەممە زانکۆی سلێمانی پلاتفۆڕمێکی ئۆنڵاینی تایبەت بە خزمەتگوزاری خوێندکاران ڕاگەیاند. 

توانا سەعید بەڕێوەبەری بەشی تەکنەلۆژیا و زانیاری لە زانکۆی سلێمانی، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ١٠ی ئەیلولی ٢٠٢٤ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند" پرۆسەی خۆتۆمارکردن و وەرگرتن لە بەشە ناوخۆییەکان بە سەرجەم قۆناغەکانەوە دەبێتە ئۆنلاین، ئەم بڕیارەش ئاسانکاری بۆ خوێندکاران دەکات". 

وتیشی" سیستەمی ئەلیکترۆنی نوێ ڕێگە بە خوێندکاران دەدات شوێنی نیشتەجێبوونیان بە ئاسانی لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە هەڵبژێرن، بەبێ ئەوەی پێویست بکات بەشێوەیەکی شەخسی بێنە زانکۆ". 

توانا سەعید ڕوونیشیکردەوە، لە ئێستادا خوێندکاران دەتوان ژووری گونجاو لە ماڵەکەی خۆیەوە هەڵبژێرێن، ئەمە جگە لەوەی ئەو چێشتخانەیە هەڵدەبژێرێت کە دەیەوێت ژەمەکانی تێدا بخوات.




PM:12:09:10/09/2024