لە دوو ڕووداوی ئاگرتەوتنەوەدا سەدان دۆنم سووتان

بە هۆی ئاگرێکی فراوانەوە سەدان دۆنم لە سنووری قەزای پێنجوێن سووتان و لە ئاغجەلەریش دەیان دۆنم و هەزار بنەدار سووتان.

ئەمڕۆ سێشەممە، پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگەی سلێمانی ڕایگەیاند، بە هۆکارێکی نادیار ئاگرێکی فراوان لە سنوری گوندی چاژی ناحیەی گەرمك کەوتەوە کە مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستانی گەرمك بە هاوکاری ڕێکخراوی ملەکەوە و خەڵکی ناوچەکە توانیان بیکوژێننەوە.

ڕوونیشیکردەوە کە بەهۆی ئاگرەکەوە زیاتر لە ٦٠٠ دۆنم پوش و پاوان و داری سروشتی سووتان.

ئەوەشیختسەڕوو کە لەو ئاگرەی کە ڕۆژی یەکشەممە لە گوندی کانی بی سەر بە ئاغجەلەر کەوتەوە، ٥٠ دۆنم پووش و پاوان و نزیکەی هەزار بنەدار سووتان.



PM:01:56:10/09/2024