هاتوچۆی سلێمانی: دانانی هێمای فسفۆڕ لەسەر شەقامەکان قەدەغەیە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند" هەر هاوڵاتییەک فسفۆر یان هەر هێمایەکی دیکە لە شەقامەکانی بەردەم شوێنی کارەکانیان دانابێت لێپێچینەوەیان لەگەڵ دەکرێت".

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاوى کردەوە" دانانی قوچەکی فسفۆڕ و هێمای هاوشێوەی لە بەردەم سەرجەم فرۆشگا، مارکێت، دەرمانخانەکان وسەرجەم شوێنکارەکان قەدەغەیە".

وتیشی" شەقامەکان موڵکی گشتین و نابێت بۆ بەرژەوەندیی تاکەکەسی بەکاربهێنرێت و قۆرغکردنیان کارێکی نایاساییە".

لە ڕاگەیەندراوەکە هاتوە، لەئەمڕۆ سێشەممەوە بە هەماهەنگی لەگەڵ بەشی زیادەڕەوی شارەوانیی سلێمانی لێپێچینەوە لەو لایەنانە دەست پێدەکەن کە ئەو جۆرە هێمایانە لە بەردەمى شوێنکارەکانیان دادەنێن



PM:02:31:10/09/2024