سێ ئەندامی خێزانێک لە سنووری پارێزگای دهۆک تووشی تای خوێنبەربوون بوون.
د. سەگڤان حەسەن، بەڕێوەبەری بەشی نەخۆشییە گوازراوەکانی تەندروستیی دهۆک لەبارەی سێ تووشبووی تای خوێنبەربوون ڕایگەیاند" تووشبووەکان ئەندامی یەک خێزانن و هەرسێکیان ئێستا دۆخی تەندروستییان باشە و لە نەخۆشخانەی ئازادی چارەسەری پێویست وەردەگرن".
لەبارەی هۆکاری تووشبوونی ئەندامانی ئەو خێزانەشەوە وتیشی" کاری ئاژەڵداری دەکەن و دانیشتووی قەزای بەردەڕەشن".
تای خوێنبەربوون نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، نیشانەکانی لە ماوەی سێ بۆ ١٤ ڕۆژدا دەردەکەوتن و بریتین لە (تا ، ئازاری ماسولکە، ژانەسەر، رشانەوە، سکچوون و خوێنبەربوونی ژێر پێست، شینبوونەوەی پێست).
ئەمەش لە کاتێکدایە، پێشتر وەزارەتی تەندروستی هەرێم ٧ تووشبووی بە تای خوێنبەربوون ڕاگەیاند، لە پارێزگاکانی دهۆک، هەولێر و سلێمانی.