ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕەزامەندی نیشاندا بۆ خەرج كردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم تا کۆتایی ئەمساڵ.
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبووەوە و تیایدا بڕیار درا بە خەرج كردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، و لەمارەوە نزار ئامێدی، وەزیری ژینگەی عێراق ڕایگەیاندووە" ناردنی مووچە لە بەغدادەوە بۆ هەرێمی کوردستان تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ بێ گرفت بەردەوام دەبێت".
ئاماژەی بەوەشكرد، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڵێنیداوە تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ تێبینییەکانی بەغدا لەسەر لیستی مووچە چارەسەر بکات.
لە ماوەی ڕابردوودا، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاند" كە مووچەی مانگی ٨یان بۆ هەرێم ناردووە و تەنها بڕی ٣٨ ملیار دینار بۆ مووچەی مانگی ٧ ڕەوانە كراوە بەهۆی ئەوەی لە مانگەكانی ڕابردوودا پارەی زیاتر بۆ هەرێم ڕەوانەكراوە، بۆیە ئەو پارەیەیان گلداوەتەوە.
دوێنێ دوو شەممە، تیمی هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق ڕاگەیەنراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و تێیدا هاتبوو، کە '' ئەنجوومەنی وەزاریی بۆ ئابووری بڕیاریدا بە پێشکەشکردنی ڕاسپاردەیەک بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدڕاڵ بۆ ئاڕاستەکردنی وەزارەتی دارایی فیدراڵ بۆ چارەسەرکردن و ناردنی مووچە ڕاگیراوەکانی هەرێمـی کوردستان، ئەوانەی بەهۆی تەواونەکردنی بایۆمەتری دوورخرابوونەوە".