كەمپی مەخموور بۆردومان كرا

کەمپی رۆستەم جودی لە شارۆچکەی مەخموور بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بۆردومان كرا و لە ئەنجامدا سێ کەس برینداربوون.

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ی ئەیلوول، لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە کەمپی رۆستەم جودی لە قەزای مەخموور  بۆردومان کرا و بەهۆیەوە سێ كەس بریندار بوون کە برینەکەیان سووکە و بۆ چارەسەر ڕەوانەی نەخۆشخانەکراون.

كەمپی مەخموور دەكەوێتە نێوان هەردوو پارێزگای هەولێر و نەینەوا دامەزراوە و بەشێوەیەكی ئیداریی سەربە پارێزگای هەولێرە، ئەو كەمپە لە نەوەدەكانی سەدەی رابردوو بۆ ئەو كوردانەی باكووری كوردستان كراوەتەوە، كە بەهۆی بارودۆخی سیاسیی توركیاوە روویان لە هەرێمی كوردستان كردبوو.

تا ئێستا زیاتر لە ١٤ جار کەمپەکە لە لایەن تورکیاوە بە ئامانج گیراوە.




PM:07:25:10/09/2024