باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، بڕیاریاندا بە خەرجکردنی بڕە پارەی مووچە بۆ فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ئەوانەی بایۆمەترییان نییە، دەشڵێت "تا کۆتایی ساڵ دەبێت گرفتی لیستەکانی مووچە چارەسەر بکرێت".
باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق ئەمشۆ سێشەممە ١٠ی ئەیلوول لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، کۆتایی ساڵی ٢٠٢٤دوایین وادەیە بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتانەی لە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستاندا دروستبووە، دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەند بێت بەدروستکردنی بایۆمەتری بۆ فەرمانبەرانی خۆی.
وتیشی، بڕیاریانداوە بە خەرجکردنی بڕە پارەی مووچە بۆ فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، ئەوانەی بایۆمەترییان نییە.
ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ لە كۆبوونەوەی خۆیدا ڕاسپاردەكانی ئەنجوومەنی ئابووری عێراق و هەرێمی پەسەند كرد، كە دوای دوو ڕۆژ كۆبوونەوە و دانووستان لە هەولێر ئامادەكرابوون و بڕیاریدا بە خەرج كردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم تا كۆتایی ئەمساڵ و ئەو پارەیەی ڕاگیراوە بۆ مانگی ٧ خەرج بكرێتەوە بۆ مووچەخۆران.