بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆ لە پێنجوێن کەسێک گیانی لەدەستدا

لە ڕوداوێکی هاتوچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی بارهەڵگردا لە قەزای پێنجوێن شۆفیرێکی عێراقی گیانی لەدەستدا

بە گوێرەی میدیاکانی کوردستان ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ی ئەیلوول  لە رووداوێكی هاتوچۆدا لە قەزای پێنجوێن كە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی بارهەڵگردا روویدا، كەسێك گیانی لەدەستدا. 

بەپێی زانیارییەکان رووداوەكە لە نێوان دوو بارهەڵگردا روویداوە كە یەكێكیان عیراقی بووە و لە تەنیشتی بارهەڵگرێكی تری ئێرانی وەستاوە بۆ بەتاڵكردنی ئەو بارەی كە پێی بووە، كاتێكیش شۆفێری بارهەڵگرە عیراقییەكە ئۆتۆمبێلەكەی راگرتووەو دابەزیوە، پاش كەمێك بارهەڵگرەكەی كەوتووەتە جوڵە، ئەویش ویستوویەتی سەركەوێت و ئۆتۆمبێلەكەی بگرێتەوە، بەڵام كەوتووەتە بەینی هەردوو بارهەڵگرەكە و گیانی لەدەستداوە. 

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە ئەو شۆفێرەی كە گیانی لەدەستداوە عیراقی بووە و سەرپێچییەكەش هەر بەهۆی خۆیەوە بووە، چونكە لەو كاتەی بارهەڵگرەكەی راگرتووە، هاندبرێكی ئۆتۆمبێلەكەی رانەكێشاوە




PM:09:49:11/09/2024