خوێندكارانی پۆلی ١٢ هۆشداری دەدەنە وەزارەتی پەروەردە و لە راگەیەنراوێکدا بڵاویانکردەوە کە " ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده تاقیكردنه‌وه‌ی یه‌ك بابه‌ت و دوو بابه‌ت نه‌هێڵێت له دادگا سكاڵا تۆمار ده‌كه‌ین".
هەوەها لە راگەیەنراوەکەدا رایانگەیاندووە " ئەگەر ئەم رێنەماییە جێبەجێ بکرێت ئێمه‌ش له‌سه‌رجه‌م هۆكاره‌كانی ڕاگه‌یاندن و شه‌قام چالاكی ئه‌نجام ده‌ده‌ین و له دادگاش سكاڵا له سه‌ر وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده تۆمار ده‌كه‌ین، داوایی قه‌ره‌بووی مه‌عنه‌وی و مادیش بۆ چه‌ندین ساڵه‌یی خوێندنی فه‌وتاومان له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌كه‌ین، له ئاست ئه‌م سته‌مه له چالاكییه‌كانی داهاتووماندا لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانی ناوه‌وه‌ی وڵات و ده‌ره‌وه‌ش ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه".
دەقی راگەیەنراوەکە:
سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌یی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌سته‌ی مافی مرۆڤی هه‌رێم سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان به‌رپرسان و هاووڵاتییانی به ویژدان ئێمه وه‌ك سه‌دان خوێندكاری پۆلی 12ی ئاماده‌یی زانستی وێژه‌یی له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كودستان، پێش ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی قۆناغی نوێی خوێندن نامه‌یه‌كی كراوه، ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌یی حكومه‌تی هه‌رێم و سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان و ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ و دڵسۆزانی كه‌رتی په‌روه‌رده‌و ڕایگشتی ده‌كه‌ین.
به‌ڕێزان: وه‌زاره‌تی په‌وه‌رده‌یی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له رۆژی 11ی 9ی 2022 ڕێنمایی ژماره 12907 ده‌ركردووه، ئه‌مه‌ش په‌یوه‌سته به تاقیكردنه‌وه گشتییه‌كانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی، به‌جۆرێك له پاش دوو ساڵ تاقیكردنه‌وه‌ی یه‌ك بابه‌تی و دوو بابه‌تی نمره‌ی وانه ده‌رچووه‌كانمان لێ وه‌رگیراوه‌ته‌وه، ده‌بێت جارێكی‌تر دوو تاقیكردنه‌وه بۆ كۆی وانه‌كان بكه‌ین، تاكو بگه‌ین به‌و ئاسته‌ی كه پێشتر پێیگه‌یشتووین، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تا به‌شێوه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی ده‌ره‌كی، ئینجا له پاش ده‌رچوونمان مافی به‌شداریمان ده‌بێت بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی نیشتمانی، هاوكات مافی خوێندنی ئێوارانمان لێ وه‌رگیراوه‌ته‌وه.
ئه‌م ڕێنماییه پێش گه‌شه سه‌ندنی بایكۆتی خوێندن دانراوه، به‌بێ ڕه‌چاوكردنی بارودۆخ و ژینگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێركردن و ماوه‌ی دوور‌و درێژی بایكۆتی خوێندن له ساڵانی ڕابردوودا، یان هیچ خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ ته‌مه‌نی خوێندكار له خوێندنگه‌كانی شه‌وان و رۆژیش نه‌كراوه، دواتر گه‌شتاندنی پێكراوه بۆ سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌راتییه گشتییه‌كان.
ده‌ركردنی ئه‌م ڕێنماییه به‌بیانووی ئه‌وه‌یه كه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده پێویستی به مامۆستایی چاودێر‌و هۆڵی زیاتر ده‌بێت له كاتی تاقیكردنه‌وه‌كاندا، گوایه خه‌رجی زیاتر له‌سه‌ر حكومه‌ت ده‌بێت، له كاتێكدا هه‌ر خوێندكارێك پێش تاقیكردنه‌وه بڕی 50 هه‌زار دیناری لێ وه‌رده‌گیرێت، به‌مه‌ش ئه‌گه‌ر كۆی گشتی خه‌رجی پرۆسه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ش دابین نه‌كات، زیاتر له نیوه‌ی خه‌رجی له‌سه‌ر حكومه‌ت كه‌م ده‌كاته‌وه .
ئێمه لێره‌دا ڕایده‌گه‌یه‌نین ئه‌م ڕێنماییه ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه، چونكه به پێچه‌وانه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ و ڕێنماییه‌كانی یونسكۆ و دروشمی وه‌زاره‌ته‌یی په‌روه‌رده‌یه بۆ هاندان و فێركردن،هه‌ر خوێندكارێك كه له 12 ساڵی ڕابردوو تێكۆشانی كردووه‌و هه‌موو ئه‌ركێكی پێویستی خوێندنمان به‌بێ هیچ ده‌رماڵه‌و هاوكارییه‌كی حكومه‌ت بووه، ڕێنماییه‌كی هه‌ڵه‌و مه‌ترسیداره، بۆته به‌ربه‌ست له به‌رده‌م پرۆسه‌ی خوێندنمان و هۆكاره بۆ دروستبوونی كۆمه‌ڵگایه‌كی نه‌خوێنده‌وار، ده‌بێته هۆی په‌كخستنی پرۆسه‌ی خوێندنی پۆلی 12 بۆ به‌شێكی زۆر له خوێندكاران، كوشتنی هیواوی هه‌زاران خوێندكاری دوا قۆناغی خوێندنه، به‌چۆكدا هێنانی هه‌موو ئه‌و خوێندكارانه‌یه كه له تێپه‌ڕبوونی ته‌مه‌نی یاسایی خۆیان ده‌ستیان كردۆته‌وه به خوێندن و چاویان له ئاینده‌یه، جێبه‌جێكردنی ئه‌م ڕێنماییه قورسترین سزایه بۆ خوێندكاران له مێژووی دامه‌زراندنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌یی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه تاكو ئێستا.
بۆیه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ینه‌وه‌كه ڕه‌وایه‌تی تێدانییه، ئه‌گه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنی دادپه‌روه‌رانه بۆ ئه‌و ڕێنماییه نه‌كرێت و بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، نیشانه‌ی بێخه‌می مرۆڤه به‌رامبه‌ر به مرۆڤ، ده‌بێته په‌ڵیه‌كی ڕه‌ش به نێو چاوی كابینه‌ی نۆیه‌مه‌وه كه بۆ مێژوو هه‌زاران كه‌س له یادیان ناچێت و پێوه‌ی ده‌ناڵێنن، چونكه ده‌بێته هۆی به‌فیرۆدانی ڕه‌نجی هه‌زاران خوێندكار، داواكارین له ئه‌نجومه‌نی ئێستایی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده پێداچوونه‌وه به‌و ڕێنماییه‌دا بكات و له‌ئێستادا كاری پێ نه‌كرێت، پێش ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خوێندن وه‌ڵاممان بداته‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه، ئێمه‌ش له‌سه‌رجه‌م هۆكاره‌كانی ڕاگه‌یاندن و شه‌قام چالاكی ئه‌نجام ده‌ده‌ین و له دادگاش سكاڵا له سه‌ر وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده تۆمار ده‌كه‌ین، داوایی قه‌ره‌بووی مه‌عنه‌وی و مادیش بۆ چه‌ندین ساڵه‌یی خوێندنی فه‌وتاومان له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌كه‌ین، له ئاست ئه‌م سته‌مه له چالاكییه‌كانی داهاتووماندا لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانی ناوه‌وه‌ی وڵات و ده‌ره‌وه‌ش ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه .