دوو شۆفێر کەوتنە ناو تانکەرێکی سوتەمەنییەوە

دوو شۆفێری تانکەری سوتەمەنی لە نزیک ناڵپارێز لەکاتی ڕۆکردنی گازوایل کەوتوونەتە ناو تانکی سوتەمەنییەکەوە و دوای ڕزگارکردنیان ڕەوانەی نەخۆشخانە کران.

بەپێی زانیارییەکان، بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٢ی ئەیلولی ٢٠٢٤ لە نزیک ناحیەیی ناڵپارێز دوو شۆفێر بۆ بەتاڵکردنی سووتەمەنی چوونەتە ناو تانکەرەوە و غاز لێی داون و بێهۆشبوون.

هاوکات تیمەکانی بەرگری شارستانی و ئاسایش گەیشتونەتە شوێنی ڕووداوەکە و دوو شۆفیرەکان رەوانەی نەخۆشخانە کران.



AM:11:23:12/09/2024