مهسروور بارزانی لهگهڵ سهرۆكکۆماری ئێران گفتوگۆمان لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە لەسەر بنەمای دراوسێیهتی باش و بەرژەوەندیی هاوبەش کرد
ئهمڕۆ پێنجشهممه ١٢ی ٩ی ٢٠٢٤، سەرۆک کۆماری ئێران گهیشته ههولێر و لەلایەن بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی لێکرا، لەمبارەوە مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ئەکاونتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، نوسیوێتی، ئەمڕۆ لە ھەولێر، لەگەڵ سەرۆککۆماری ئیسلامیی ئێران جەنابی د. مەسعود پزیشکیان کۆبووینەوە".
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕاشیگەیاند" گفتوگۆمان لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە لەسەر بنەمای دراوسێیەتیی باش و بەرژەوەندیی ھاوبەش کرد".