سەرۆک کۆماری ئێران دوای سەردانەکەی بۆ شاری هەولێر، بانگهێشتی فەرمی ئاراستەی مەسعود بارزانی سەرۆکی حزبی پارتی کرد، بۆ ئەوەی سەردانی تاران بکات.
بهپێی راگهیهندراوێکی بارەگای بارزانی، ئهمڕۆ پێنج شەممە ١٢ی ئەیلولی ٢٠٢٤ لە شاری هەولێر لە چوارچێوەی سەردانەكەی سەرۆك كۆماری ئێران بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان، مەسعود بارزانی پێشوازی لە مەسعود پزیشكیان كرد.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە میانی دیدارەکەدا بارودۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا، هەروەها جەخت لەسەر هەماهەنگی و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران لە بوارەکانی سیاسی، ئابووری و فەرهەنگی کرایەوە.
هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی بارەگای بارزانی، لە کۆبوونەوەکەدا مەسعود پزیشکیان سەرۆکی کۆماری ئێران، بانگهێشتی فەرمی ئاراستەی مەسعود بارزانی کرد بۆ ئەوەی سەردانی کۆماری ئیسلامی ئێران بکات.
دوای سەردانەکەی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ بەغداد، بەیانی ئەمڕۆ بە یاوەری شاندێکی باڵا گەیشتە هەولێر و لەلایەن نێچیرڤان بارزانییەوە پێشوازی لێکرا، هەروەها لە میانی سەردانەکەی پزیشکیان لەگەڵ سهرۆكایهتى و حكومهت و لایهنه سیاسییهكانى ههرێم له شارى ههولێر کۆبووەوە.
هاوکات لە ئێستاشدا مهسعود پزیشكیان سەرۆک کۆماری ئێران گهیشته شارى سلێمانى و لهلایهن بافڵ تاڵهبانى سهرۆكى یهكێتى و وهفدێكى باڵاى یهكێتیهوه پێشوازی لێكرا.