بڕیاری دوورخستنەوەی شڤان سەعید کاندیدی نەوەی نوێ هەڵوەشایەوە

ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٢ی ئەیلولی ٢٠٢٤ دەسەڵاتی دادوەری عێراق بڕیاری دوورخستنەوەی شڤان سەعید کاندیدی نەوەی نوێی لە پارێزگای دهۆک هەڵوەشاندەوە. 

کەمێک پێش ئێستا کەناڵی (ئێن ئاڕ تی) لە هەواڵێکیدا بڵاویکردەوە" دەسەڵاتی دادوەری عێراق بڕیاریدا شڤان سەعید زیندانیکراوی ناوچەی بادینان و کاندیدی نەوەی نوێ لە بازنەی دهۆک بەشداری هەڵبژاردن بکات". 

ئەوەشی خستەڕوو، پێشتر شڤان سەعید کاندیدی نەوەی نوێ بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، لە کاندید بوون دورخرایەوە،
 دواتر جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە دادگای فیدراڵی تانەی لە بڕیارەکەدا، هەر بۆیە ئەمڕۆ دەسەڵاتی دادوەری عێراق بڕیاریدا شڤان سەعیدا زیندانیکراوی بادینان و کاندیدی نەوەی نوێ بەشداری هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بکات.



PM:02:11:12/09/2024