ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٢ی ئەیلولی ٢٠٢٤ هەریەک لە قائیمقامی قەزای خەلیفان و بەڕێوەبەری ناحیەی سرێشمە، لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران سوێندی یاساییان خوارد.
لەوبارەیەوە قایمقامیەتی قەزای خەلیفان ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمڕۆ لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بە ئامادەبوونی وەزیری ناوخۆ و سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی قەزای سۆران و بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ، فەرمانی دەستبەکاربوونی قائیمقام و بەڕێوەبەری ناحیە ئیمزا کرا و سوێندی یاساییان خوارد.
ئاماژەی بەوەشکردووە، مەغدید عەریف ئەحمەد قائیمقامی قەزای خەلیفان، جێگر حوسێن کەریم، وەک بەڕێوەبەری ناحیەی سرێشمە لە قەزای خەلیفان دەستنیشانکران و سوێندی یاساییان خوارد.
هەروەها دیدەوان خەلیل خالانی وەک بەڕێوەبەری ناحیەی بێستانە لە قەزای بنەسڵاوە دیاریکراوە.