سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد جێبەجێکرا

سزای سێدارەی بەندکراوێکی کوردی خەڵکی هەرسین سەر بە پارێزگای کرماشان، چەند کاتژمێرێک دوای گواستنەوەی بۆ بەندی تاکە کەسی لە بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج جێبەجێکرا. 

ڕێکخراوەی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە" سزای سێدارەی سەجاد بەندەگی تەمەن ٣٧ ساڵ و خەڵکی هەرسین لە بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج جێبەجێکراوە". 

ڕێکخراوی هەنگاو ئاماژە بەوەش دەکات، جێبەجێکرانی سزای ئەم بەندکراوە چەند کاتژمێرێک دوای گواستنەوەی بۆ بەندی تاکە کەسی جێبەجێکراوە.

ئەوەشی خستەڕوو، سەجاد بەندەگی ١٠ ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکانەوە دەستگیرکرابوو، دواتر لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.



PM:06:03:12/09/2024