لە رێگای (کفری بۆ دوزخورماتوو) باوک و کوڕێک گیانیان لەدەستدا

ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٢ی ئەیلولی ٢٠٢٤ لەسەر رێگاى (کفرى - دوزخورماتوو)، باوک و کوڕێک بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش بریندارن بریندارن.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ رووداوێکى هاتووچۆ لە جۆرى وەرگەڕان لە رێگاى سەرەکی (کفرى - دوزخورماتوو) لە نزیک گوندى کنگربان ڕوویدا. 

هەر بەپێی زانیارییەکان، لە ئەنجامی ڕووداوەکە باوک و کوڕێک گیانیان لەدەستداوە و دایک و کچێکیش برینداربوون کە سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزانن. 

لە ئێستادا بریندارەکان بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی کفری کراون و تەرمەکانیش بەمەبەستی ئەنجامدانی توێکاری بۆ پزیشکى داد رەوانە کراون.



PM:06:14:12/09/2024