دابەشكردنی نەوتی ماڵان دەستیپێکرد

لە ئەمڕۆوە پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر ماڵان، لە ناوچە شاخاوییەکان دەستیپێکرد. 

کەمال محەمەد ساڵح وەزیری سامانە سروشتییەكان لە فەرمانێکی وەزاریدا ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٢ی ئەیلوول بڕیاریدا نەوتی سپی بە نرخی پاڵپشتیکراو بەسەر هاوڵاتییان لەپارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان دابەش بکرێت.

بۆ وەرزی سەرمای ئەمساڵ، بەپێی بڕیاری وەزیری سامانە سروشتییەکان بۆ هەر خێزانێك بڕی (٢٠٠ لیتر) نەوت بە نرخی (١٠٠ هەزار) دینار دابین دەكرێت، ئەمە جگە لە وەرگرتنی بڕی (٤ هەزار) دینار كرێی گواستنەوەی نەوتەكە.

سەبارەت بە پاراستنی كوالیتی نەوتەكە، وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بڕیاریداوە ئەم كارە بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەی چاودێریی کوالێتی بكرێت.




PM:08:35:12/09/2024