دوو گەنجی سلێمانی لەناو داعش کوژران
سەرچاوەیەكی ئەمنی هەرێمی كوردستان ئاشكرایدەكات لە رۆژی 2ی تشرینی دوەمی ئەمساڵ دوو گەنجی خەڵكی پیرەمەگروون لەنیوریزەكانی داعشدا كوژراون.
سەرچاوەیەکە بە سایتی تۆڕی هەواڵی سلێمانی راگەیاند: بەسەدان ھاوڵاتی ھەرێمی کوردستان لە گەنجانی شوێنە جیاجیاکان چونەتە ریزی چەکدارانی داعشەوەو لەدوای ھاتنی داعش بۆ عێراق و داگیرکردنی موسڵ و شنگال و چەند ناوچەیەکی تر ھیچ کوردێکی ناو ئەو رێکخراوە نەگەراوەتەوە ھەرێمی کوردستان .
وتیشی، ئەو گەنجە کوردانەی لەناو داعشدان رۆژانە لەشەرەکاندا لێیان دەکوژرێت و رۆژی ٢ی تشرینی دووەم (٢) گەنجی پیرەمەگروون لە ریزی ئەو رێکخراوەدا بەھۆی بۆردومانەکانەوە کوژراون .
بەپێی زانیاریەکان ئەو دوو گەنجەی پیرەمەگروون بران و پێشتر لە قەزای رانییە نیشتەجێبون و ماوەی دووساڵیشە لە ناحییەی پیرەمەگرونی سەر بەپارێزگای سلێمانی نیشتەجێن و یەکێکیان خێزاندارە .
PM:02:50:03/11/2014