کەشناسی هەرێم کەشوهەوا و پلەکانی گەرمای ڕاگەیاند

بەیانی ئەمڕۆ هەینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت" سبەی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە هەندێك ناوچە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور". 

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەور، هاوکات پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، خێرای باش (١٠ - ٢٠)کم دەبێت بە ئاڕاستەی باکوری خۆرئاوا و مەودای بینین (٨ - ١٠)کم دەبێت. 

ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ شەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە هەندێك ناوچە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، هەروەها پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ، خێرای باش (١٠ - ٢٠)کم دەبێت، مەودای بینین (٨ - ١٠)کم دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی بەمشێوەیەیە: 

هەولێر: ٣٩

سلێمانی: ٣٨

دهۆک: ٣٨

زاخۆ: ٣٩

هەڵەبجە: ٣٩

کەرکوک: ٤١

سۆران: ٣٧

حاجی ئۆمەران: ٢٨

گەرمیان: ٤٢



AM:09:58:13/09/2024