تورکیا هێرشەکەی کەمپی مەخموری گرتە ئەستۆ

ئەمڕۆ هەینی ١٣ی ئەیلولی ٢٠٢٤ دەوڵەتی تورکیا هێرشەکەی سەر کەمپی رۆستەم جودی لە شارۆچکەی مەخموور گرتە ئەستۆی خۆی کە ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان کەمپەکە کرایە ئامانج. 

میدیای فەرمی تورکیا بڵاویکردەوە" دەزگای هەواڵگری نیشتمانی تورکیا (میت)، لە ئۆپراسیۆنێکدا لە کەمپی مەخمور، ئازاد ئاکنجی بەئامانجگرتووە و لە ھێرشەکەدا گیانی لەدەستداوە". 

دەشڵێت" بە وردی چاودێری ئازاد ئاکنجی کراوە کە لە ساڵی (٢٠٠٦)ەوە چووەتە ناو ڕیزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان و ماوەی دوو ساڵیشە لێپرسراوی کەمپی مەخمور بووە". 

ڕۆژی ١٠ی ئەم مانگە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کەمپی رۆستەم جودی لە قەزای مەخموور بۆردومانکرا و بەپێی هەواڵی میدیای نزیک لە پەکەکەش لە هێرشەکەدا سێ کەس برینداربوون، بەڵام تائێستا پارتی کرێکارانی کوردستان ھەواڵی گیان لەدەستدانی ھیچ کادرێکی رانەگەیاندووە.



PM:01:18:13/09/2024