"بە ئەگەرێکی زۆرەوە مووچەی فەرمانبەران لە سێشەممەی داهاتوو خەرجدەکرێت"

سەرچاوەیەکی ئاگادار وادەی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە بۆ مانگی ئابی ڕابردوو ئاشکرا کرد.

ئەمڕۆ هەینی ١٣ی ٢٠٢٤ ماڵپەڕی (بەغداد ئەل یوم”) ڕاگەیاند" وەزارەتی دارایی فیدراڵی ئەو لیستی مووچەیەی وەرگرتووە کە دوو ڕۆژ لەمەوبەر لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە نێردراوە ، و پابەندە بە بەدواداچوون و وردبینی، بەتایبەتی دوای ئەوەی دامەزراندنی نوێ بۆ مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێم هەیە".

ئاماژەی بەوەشکرد،بە ئەگەرێکی زۆرەوە مووچەی فەرمانبەران لە سێشەممەی داهاتوو خەرجدەکرێت، دوای ئەوەی لیستەکان وردبینی تەواویان بۆ دەکرێت.

ڕوونیشیکردەوە " ئەمجارە مووچە بەشێوەیەکی تەواو بۆ سەرجەم فەرمانبەران و دەزگا ئەمنییەکان خەرجدەکرێت".

ڕۆژی سێشەممە (١٠ی ئەیلولی ٢٠٢٤) ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریدا وەزارەتی دارایی فیدراڵی بەردەوام بێت لە پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان، کە بەهۆی نەبوونی بایۆمەترییەوە مووچەکانیان ڕاگیرا.

لە میانی سی و حەوتەمین دانیشتنی ئاسایی خۆیدا، کە بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی بەڕێوەچوو، ئەنجومەنی وەزیران ڕێنمایی دا کە حکومەتی هەرێم پابەندبێت بە تەواوکردنی ڕێکارەکانی تایبەت بە بایۆمەتری فەرمانبەران و مووچەخۆران بۆ ئەوەی بتوانرێت مووچەکانیان خەرجبکرێت.



PM:04:27:13/09/2024