لە شاری دهۆک و کۆیە دوو گەنج هەوڵی خۆکوشتن
دەدەن، یەکێکیان گیان لە دەستدەدات و ئەوتی تریان بە برینداری دەگەیەندرێتە نەخۆشخانە.
نەشئەد محەمەد بەرپرسی بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شەهید دکتۆر خالید
لە کۆیە لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، راگەیاند" تەرمی گەنجێک بەناوی( ش. مجید)
گەیەنرایە بەشەکەمان کە خۆی خنکاندووە، بەڵام تا ئێستا هۆکارەکەی نەزانراوە".
ئاشکراشی کردووە، گەنجەکە تەمەنی لە نێوان ٢٥ بۆ ٣٠ ساڵ دەبێت.
ئەم گەنجە پێش چەند کاتژمێرێک لەروداوەکە لە دواین پۆستیدا لەتۆڕی
کۆمەڵایەتی فەیسبووک داوای گەردن ئازایی کردووە.
لە شاری دهۆكیش گەنجێك هەوڵیدا بە نارنجۆك کوتایی بە ژیانی خۆ بێنێت،
رووداوەکەش لەسەر ڕێگای سەرەکی گەرەکی نزارکێ لە دهۆک بووە.
ئەو گەنجە بە تەقاندنەوەی بۆمبێک هەوڵی دا کوتایی بە ژیانی خۆی بهێنێت.
بەپێی زانیاریەکان گەنجەکە بۆمبێکی تەقاندۆتەوە بە خۆیدا، پێش
تەقاندنەوەی بۆمبی دووەم لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە رێگری لێکراوە.
هۆکاری خۆ کوشتنی گەنجەکە وەک
باسدەکرێت، دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی و کەمدەرامەتی لەلای کەسە نزیکەکانی وتوویەتی"
ماڵ و منداڵم لە دەستم دەردەچن و باری ئابووریم خراپە".
ئێستا گەنجەکە لە بەبرینداری لە نەخۆشخانەیە.
بۆ بینینی ڤیدیۆی گەنجەکەی دهۆک کە خەریکە نارنجۆک بەخۆیدا دەتەقێنێتەوەو، چەند کەسێکی هێزە ئەمنییەکان پەلاماری دەدەن و،