بەرگری شارستانی ئاکرێ ڕایدەگەیەنێت" نیوەڕۆی ئەمڕۆ گەنجێکی تەمەن ١٧ ساڵان لە ئاوی زێی گەورەدا خنکا".
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی قەزای ئاکرێ، ئەمڕۆ شەممە ١٤ی ئەیلولی ٢٠٢٤ لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" نیوەڕۆی ئەمڕۆ گەنجێکی تەمەن ١٧ ساڵان بە ناوی (ب، ع، ع،) لە ڕووباری ئاوی زێی گەورە خنکا".
بەرگری شارستانی ئاکرێ ئاماژەی بەوەشکردووە، گەنجەکە خەڵكى گوندێ هيزا سەر بـە ناحیەی بجيلی قەزا ئاکرێ-یە، لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانییەوە توانرا تەرمەکەی دەربهێنرێتەوە.
بەپێی ئامارێکی بەرگری شارستانی ئاکرێ، لە ماوەی ئەمساڵدا سێ حاڵەتی خنکان لە سنوورەکە تۆمارکراوە و دوو کەسی دیکەش لە خنکان رزگارکراون.