وادەی یەکەم بارانی پایزەی ئەمساڵ راگەیەنرا

شارەزیەکی کەشناسی وادەی یەکەم بارانی ئەمساڵی راگەیاند و دەڵیت"  کۆتای ئەم ھەفتە و رۆژی هەینی لەئەنجامی دروستبوونی نزمەپاڵەپەستۆیەک لەسەر دەریای ناوەراست یەکەم بارانی پایزەی ئەمساڵ ڕوودەکاتە ناوچە جیاجیاکانی ھەرێمی کوردستان".

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٥ی ئەیلول ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی رایگەیاند" لە ماوەی رۆژانی رابردوودا شەپۆلێکی بەھێزی بارانبارین و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما بەشێکی زۆری وڵاتانی ئەوروپای گرتەوە و لە زنجیرە چیاکانی ئەلبیش یەکەم بەفری ئەمساڵ باری ، لە سبەی دووشەمەوە ١٦ی ئەیلولی ٢٠٢٤ کاریگەری ئەو بارستە ھەوایە بەسەر دەریای ناوەراستدا بۆ وڵاتانی شام و عێراق و ھەرێمی کوردستان درێژ ئەبێتەوە لە ئەنجامدا لە سبەیەوە تا کۆتای ئەم ھەفتەیە پلەکانی گەرما بەنزیکەی ٣ تا ٥ پلە بەراورد بە رۆژانی رابردوو نزمتر ئەبێتەوە و کەشی فێنک و پایزەیی دەستپێدەکات".

ئەو شارەزایەی کەشناسی دەڵیت" لەئەنجامی کاریگەری ئەو بارستە ھەوایانە و بەردەوامی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما لە کۆتای ئەم ھەفتەیە رۆژی ھەینی ٢٠ی ئەیلول لەئەنجامی دروستبوونی نزمەپاڵەپەستۆیەک لەسەر دەریای ناوەراست یەکەم بارانی پایزەی ئەمساڵ ڕوودەکاتە ناوچە جیاجیاکانی ھەرێمی کوردستان کە خۆی ئەبینێتەوە لە نمە بارانی پچر پچر وە کاریگەری بۆ سەر ناوچەکانی پارێزگای دھۆک زیاتر ئەبێت و لەو ناوچانەدا پێشبینی بارینی بارانێکی رێژە مامناوەندیش ئەکرێت ".

ئاماژەی بۆ ئەوەشداوە کە، کاریگەری ئەم بارانە ماوەکەی کورت خایان ئەبێت و رۆژی شەمە ٢١ی ئەیلەل کۆتای پێدێت .




AM:09:18:15/09/2024