بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان دەستبەسەرداگرتنی بڕی ٧٨ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەری لە بازگەی هیران ڕاگەیاند و دوو بازرگان‌یش دەستگیرکران.
بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، ئەمڕۆ یەکشەممە لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە" لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی بازگەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش لە بازگەی هیران دوو بازرگان دەستگیرکران و بڕی ٧٨ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەریش دەستی بەسەرداگیرا".
لە راگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتووە" بازرگانەکان بەنیازبوون ئەو بڕە ماددە هۆشبەرە بۆ شاری هەولێر و دهۆک بگوازنەوە".
روونیشیكرده‌وه، له دادگا دۆسیه بۆ تاوانه‌كه كراوه‌ته‌وه و تاوانباران به‌پێی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان و كارتێكه‌ره ئه‌قڵیه‌كان ڕووبه‌ڕووی یاسا ده‌كرێنه‌وه، به‌دواداچوونەکانیش به‌رده‌وامه بۆ ئه‌و دۆسیه‌یه و ده‌ستگیركردنی ته‌واوی ئه‌و تۆڕه بازرگانییه.