بریارە سبەی ناوی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ بوون بە گرێبەست رەوانەی وەزارەتی دارایی هەرێم بکرێت بەوەش مووچەیان بۆ دیاری دەکرێت.
عەلی رەئووف نوێنەری گشتی وانەبێژان ئەمڕۆ یەکشەممە ١٥ی ئەیلوول بڵاویکردەوە، سبەی ناوی مامۆستایانی وانەبێژ رەوانەی وەزارەتی دارایی هەرێم دەکرێت.
ڕاشیگەیاند، ناردنی لیستی ناوی وانەبێژان بۆ ئەوەیە ببنە گرێبەست و بەفەڕمی مووچەیان بۆ ببەسترێت.
ماوەی زیاتر لە نۆ ساڵە مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێم داوای دامەزراندن دەکەن، و مانگی پێشوو سەرۆکی حکومەتی هەرێم فەرمانیدا بە ئامادەکردنی لیستێک بۆئەوەی بەشێوەی گرێبەست دامەزراندنیان بۆ بکرێت.
هاوکات دامەزراندنی وانەبێژان لەلایەن حکومەتی ناوەند بڕیاری لەسەر دراوە، و بڕیارە مووچەکانیان لە داهاتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بدرێت.