دژە تیرۆری کوردستان لەبارەی بۆردوومانەکەی کەمپی مەخمور راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

دژە تیرۆری کوردستان لەبارەی بۆردوومانەکەی کەمپی مەخمور راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوەو دەڵێت" لە بۆردومانەکەی تورکیادا بۆ سەر کەمپی مەخمور سێ کەس کوژران و برینداربوون".

دەزگای دژە تیرۆری کوردستان ئەمڕۆ ٢٠٢٤ ڕایگەیاند" کاتژمێر ٩:٤٥ خولەکی بەیانی دووشەممە، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا بنکەیەکی کۆبوونەوەی ئەندامانی پەکەکەی لە کەمپی مەخموور کردە ئامانج."

ڕاشیگەیاند" بەهۆی بۆردومانەکەوە کەسێک کوژراو و دووانی دیکەش بریندار بوون کە لە نێو کوژراو بریندارەکاندا بەرپرسی پەکەکە هەیە".

ئەوەش لە کاتێکدایە، ١٠ی ئەم مانگەش بە درۆن کەمپەکە بۆردوومان کرا، بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و دووی دیکەش بریندار بوون.




PM:02:10:16/09/2024