لەم مانگەوە مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ بە گرێبەست دابەشدەکرێت

لەم مانگەوە مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ بە گرێبەست دابەش دەکرێت، وەزیران  ئیمزا  لەسەر ناو و لیستی  ٣٨ هەزار مامۆستای وانەبێژ کراوە کە بوونەتە گرێبەست.

کارۆخ عەبدوڵلا گوڵاوی نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند"  لە ١ی ٩ی ٢٠٢٤ یەکەم مووچەی مامۆستایانی گرێبەست لە مانگی ئەیلوولەوە دەبێت، واتا لە مانگی نۆوە، مامۆستایانی وانەبێژ مووچەکانیان بەشێوەی گرێبەست وەردەگرن کە لەنێوان ٤٠٠ بۆ ٥٠٠ هەزارە".

راشیگەیاند" ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٤، له دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران  ئیمزا  لەسەر ناو و لیستی  ٣٨ هەزار مامۆستای وانەبێژ کراوە کە بوونەتە گرێبەست" .

کارۆخ عەبدوڵلا ئاشکراشی کرد کە لە ئەمڕۆوە لیست و ناوەکان دەنێرێنە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بۆ بەستی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست، بۆ ئەوەی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە دابەش بکرێت.




PM:02:33:16/09/2024