دەسەڵاتی دادوەری عێراق تانەیەکی تری نەوەی نوێ قبوڵ دەکات

ئەمڕۆ تانەیەکی تری نەوەی نوێ لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری عێراق قبوڵکرا و بڕیاردرا تەواوی سندوقەکان جگە لە ژماردنی ژماردنی ئەلەکترۆنی، ژماردنی دەستیشی بۆ بکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ی ئەیلولی ٢٠٢٤ دەسەڵاتی دادوەری عێراق تانەیەکی تری نەوەی نوێی قبوڵ کرد و بڕیاریدا کە تەواوی سندوقەکانی دەنگدان لە ناو بنکەی دەنگدان و لەبەرچاوی نوێنەرانی لایەنە سیاسییەکان جگە لە ژماردنی ئەلەکترۆنی، ژماردنی دەستیشی بۆ دەکرێتەوە.

بە پێی بریارەکەی دەسەڵاتی دادوەری عێراق هیچ سندوقێک ناگوازرێتەوە هەتا ژماردنی دەستی بۆ نەکرێت لەناو ویستگەکانی دەنگدان و تەنانەت لە رۆژی دەنگدانی تایبەتیشدا دەبیت پاش تەواوبونی دەنگدان تەواوی سندوقەکان بکرێنەوە ودەنگەکان ژماردنی دەستی بۆ بکرێت لەبەردەم نوێنەرانی لایەنە سیاسییەکان.

هەروەها بە پێی بریارەکە مۆبایل بردنەژورەوە و وێنەگرتنی دەنگدان قەدەغەیە.





PM:02:43:16/09/2024