وەزارەتی دارایی بڕیارێكی بۆ فەرمانبەران دەركرد

وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" هەر فەرمانبەرێك مۆڵەتی بێ‌ مووچەیە و بایۆمەتری نەكات، ناوی لە لیستی مووچە دەسڕدرێتەوە".

وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو فەرمانبەرانەی مۆڵەتی بێ مووچەیان وەرگرتووە و بایۆمەترییان ئەنجامنەداوە بە زووترین کات سەردانی فەرمانگەکانیان بکەن، ئەگەر نا ناویان لە لیستی مووچە دەسڕێتەوە و دووبارە تۆمار ناکرێتەوە.

ڕاشیگەیاندووە،" دوامۆڵەت بۆ ئەنجامدانی بایۆمەتری مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ـە".

ئەمە لەكاتێكدایە، كە بەپێی دواین ڕێككەوتنی هاوبەشی هەردوو ئەنجوومەنی ئابووری هەرێم و عێراق، دەبێت سەرجەم مووچەخۆران تۆماری بایۆمەترییان هەبێت و تا كۆتایی ئەمساڵ تەوتینی مووچە كۆتایی پێ‌ بهێنرێت و ناوی دووبارە یەكلایی بكرێتەوە.



PM:04:01:16/09/2024