بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بڕیار لە دابەشکردنی حەوتەم بەشە خۆراکی هاوڵاتییان دەدرێت و بەسەر بریکارەکاندا دابەشدەکرێت".
نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ی ئەیلولی ٢٠٢٤ رایگەیاند" ئامادەکارییەکان بۆ دابەشکردنی بەشە خۆراکى حەوتەمی هاوڵاتییان دەستیپێکردووە و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بڕیار لە دابەشکردنی دەدرێت و بەسەر بریکارەکاندا دابەشدەکرێت".
ئەوەشی خستەڕوو، بەشى حەوتەمى بەشە ئاردیش لە تەواوبووندایە و بەشە ئاردى هەشتەمیش هەرکات ئامادەبوو بەسەر بریکارەکاندا دابەشیدەکەن.