چیای مەتینا لەلایەن فڕۆکەی بێفەڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکیاوە زۆر بە سەختی بۆردومانکرا کە ترس و دڵەڕاوکێی لای دانیشتیوانی سنوورەکە دروستکردووە.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، شەوی دووشەممە ١٦ی ئەیلولی ٢٠٢٤ چیای مەتینا لەلایەن فڕۆکەی بێفەڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکیاوە بە سەختی بۆردومانکرا کە دەنگی چوار بۆ شەش دەنگی هەلیکۆپتەری سوپای تورکیا لە ئاسمانی گوندەواری دەڤەری نهێل لە ناحیەی دێرەلوک سەر بە قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک بیستراوە.
هەر بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، فڕۆکەکانی سوپای تورکیا بە (ڕوکێت و دۆشکە) سەری چیای مەتینایان لە دوو شوێن زۆر بە سەختی بۆردومانکردووە کە ماوەی نزیکەی سێ مانگە بە بەردەوام شەوانە سوپای تورکیا بە هەلیکۆپتەر بۆردومانی ئەو سنوورە دەکەن.
بەهۆی بۆردومانە سەختەکەی دەوڵەتی تورکیاوە خەڵکی گوندەواری بناری چیای مەتین و چەند گوندێکی دیکەی سنوورەکە تووشی ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆر بوون، هاوکات بۆ ماوەی زیاتر لە دوو کاتژمێر هاتووچۆی فڕۆکەکانی تورکیا لە ئاسمانی دەڤەری نهێل بەتایبەت لە گوندەواری چیای مەتین بەردەوام بووە.
ڤیدیۆی بۆردومانەکە لەم لینکەوە ببینە