شانەى ئەمنی عێراق: لە سلێمانی و ئەنبار چوار تیرۆرست دەستگیرکران

شانەى راگەیاندنى ئەمنی عێراق ڕایدەگەیەنێت" بە هەماهەنگی دژەتیرۆرى عێراق و ئاسایشى سلێمانى، چوار تیرۆرست لە سلێمانی و ئەنبار دەستگیرکراون". 

شانەى راگەیاندنى ئەمنی عێراق، بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ١٧ی ئەیلولی ٢٠٢٤ لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە" دەزگاى دژەتیرۆرى عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشى سلێمانى توانیویانە دوو تیرۆرست لە پارێزگای سلێمانى دەستگیر بکەن". 

دەشڵێت" دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر کۆمەڵێک ئەرکی دیکەشی ئەنجامداوە و توانیویانە ١٠ میوانخانە بپشکنن و شەش تەقینەوە و دوو پشتێنى تەقەمەنی بتەقێننەوە، هەروەها بەدواداچونیشیان بۆ ژمارەیەک ڕووداوی تاوانکاری لە پارێزگای نەینەوا ئەنجامداوە". 

شانەی ئەمنی عێراق ڕاشیگەیاندووە" لە ئۆپەراسیۆنێکی دیکەشدا کە لە دوو میوانخانەی پارێزگاى ئەنبار ئەنجامدراوە توانیویانە دوو تیرۆرستی دیکە دەستگیر بکەن". 



AM:09:16:17/09/2024