به‌رگری شارستانی قەزای ئاكرێ رایدەگەیەنێت" تەرمی گەنجێک دوای چوار ڕۆژ لە خنکانی دۆزرایه‌وه".
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی قەزای ئاکرێ، بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ١٧ی ئەیلولی ٢٠٢٤ لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویكرده‌وه" دوای چوار ڕۆژ لە خنکانی، بەیانی ئەمڕۆ له ئاوی زێی گه‌وره‌دا تەرمی گەنجێک سه‌رئاوكه‌وت و دۆزرایه‌وه".
ئەوەشی خستەڕوو، له ئێستادا ته‌رمی گەنجەکە بۆ توێکاری ڕەوانەی پزیشكی داد کراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا بەرگری شارستانی ئاکرێ ئاماژەی بەوەشکردووە، گەنجەکە ناوی بارزان عومه‌ر عه‌لی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵانە، چوار رۆژ پێش ئێستا له كاتی مه‌له‌كردندا له ئاوی زێی گه‌وره‌دا له‌سنوری گوندی هیزا سه‌ر به ناحیه‌ی بجێلی قه‌زای ئاكرێ خنكا.