لیژنەی ئارامی پارێزگای سلێمانی لەبارەی بانگەشەی هەڵبژاردنەوە ژمارەیەک بڕیاری دەرکرد کە بەپێی بڕیارەکان هەڵگرتنی چەک و نمایشی سەربازی قەدەغەن.
بەپێی نوسراوێكی پارێزگای سلێمانی كه واژووی ههڤاڵ ئهبوبهكر پارێزگار و سهرۆكی لیژنهی ئارامی پارێزگای سلێمانی لهسهره تێیدا هاتووە" پێویسته ههموو كاندید و قهواره و هاوپهیمانێتیهكان و ههوادار و پشتیوانهكانیان بهشێوازێكی مهدهنیانهی دوور له توندوتیژی و بهركهوتن به پاراستنی تهواوی ئارامی و ئاسایش و سهقامگیری گشتی، بانگهشهی ههڵبژاردن بكهن".
لە نوسراوەکەدا ئەوەش هاتووە" هەڵگرتنى چەک و دیاردەى چەکدارى و نمایشى سەربازى و کاروان و کەژاوەى درێژى ئۆتۆمبێل کە ببێتە هۆى تێکدانى هاتووچۆى گشتى لە کاتى بانگەشەى هەڵبژاردندا قەدەغەیە".
هەر لە نوسراوەکەدا داواش لە لایەنە سیاسیەکان کراوە لە کاتى روودانى هەرکێشەیەکدا خۆیان لە هێرش و تۆڵەکردنەوە بە دووربگرن و پەنا بۆ دادگا و کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکان و دامەزراوە فەرمییەکان بەرن.
بڕیارە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت، هەروەها دوای پەسەندکردنی ناوی کانیدەکان لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە وادەیەک بۆ دەستپێکردنی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکرێت.
هەروەها ١٣ حزبی سیاسی و دوو هاوپەیمانێتی بەشداری لە کێبڕکێی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا دەکەن بە ئامانجی بردنەوەی ٩٥ کورسی گشتی پەرلەمان، هەرێمی کوردستانیش بەسەر چوار بازنەی هەڵبژاردن دابەشکراوە کە بۆ بازنەی هەڵبژاردنی هەولێر ٣٢ کورسی و بازنەی سلێمانی ٣٦ کورسی و لە بازنەی دهۆک ٢٤ کورسی و لە بازنەی هەڵبژاردنی پارێزگای هەڵەبجەش ٣ کورسی تەرخانکراوە.
دوای بریارێکی دادگای باڵای فیدرالی عێراقیش کە کۆی (١١) کورسیەکەی پێکهاتەکانی هەڵوەشاندەوە و دواتر لە رۆژی ٢٠ی ٥ی ٢٠٢٤ دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەکانی عێراق بڕیاریدا بە تەرخانکردنی ٥ کورسی بۆ پێکهاتەکان کە دوو کورسی بۆ پێکهاتەی تورکمان (یەک کورسی لە سلێمانی، یەک کورسی لە هەولێر)، هاوکات سێ کورسی بۆ پێکهاتەی کلد و سریان ئاشووری و ئەرمەن (یەک کورسی لە سلێمانی، یەک کورسی لە هەولێر و یەک کورسی لە بازنەی هەڵبژاردنی دهۆک) تەرخانکراوە.
هاوکات لە پەرلەمانی کوردستاندا لە کۆی ١٠٠ کورسی ٣٠ کورسی بۆ کۆتای ژنان دیاریکراوە کە لە بازنەی هەولێر ١٠ کورسی، لە سلێمانی ١١ کورسی، لە بازنەی دهۆک ٨ کورسی، لە هەڵەبجە ١ کورسی بۆ کۆتای ژنان تەرخانکراوە.