جێگری سەرۆکی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لە دەستپێکی هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی ئاب ڕەوانە دەکرێت باسی لەوش کردوە ئەگەری هەیە هەفتەی داهاتوو لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان بکات بۆ ئاڵوگۆڕی بیروبۆچوون.
ئیخڵاس دلێمی، جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە ١٧ی ئەیلوول بە میدیاکانی ڕایگەیاند، کاتێک بە هەرێمی کوردستان دراوە لیستەکان هاوتا بکرێن، کە ئەگەر تێکڕای 3% زیاتر نەبێت، لە دەستپێکی هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی ئاب ڕەوانە دەکرێت".
ئەوەشی خستوەوەتە روو، ئەگەرێک هەیە هەفتەی داهاتوو لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان بکات بۆ ئاڵوگۆڕی بیروبۆچوون، هەندێک یاسا و ڕێکار هەیە بۆ یەکخستنیان، بە لەبەرچاوگرتنی ڕوانگەی حکومەتەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان.
ڕاشیگەیاندووە، لە کۆبوونەوەکاندا لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیران باس لە میلاکی سەربازیی و شارستانی کراوەتەوە لەماوەی چەند مانگی ڕابردوو، کاری لەسەر کراوە بۆ ئەوەی مووچەکان یەکبخرێت و کاریشی لەسەر کراوە، لەبەرئەوەی مووچەی خانەنشینای هەرێم کەمترە لە مووچەی خانەنشیانی حکومەتی فیدراڵ، مووچەی خانەنشینانی شارستانی کیشەی نییە، بەڵام خانەنشینانی سەربازیی دەبێت گفتوگۆی لەسەر بکرێت، چونکە پێوسیتی بە دابینکردنی شایسەتە هەیە، لە مانگی داهاتوو هاوتاکردنی مووچەکان لەنێوان هەردوولا یەکلا دەبێتەوە.
جەختیشی كردۆتەوە، لە بەرهەمی کۆبوونەوەکانی هەفتەی ڕابردووی ئەنجوومەنی وزرای ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ ئەوەیە، مووچەی خانەنشیانی هەرێم و فیدراڵ بە خانەنشیانی سەربازییەوە یەک بخرێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە نزیکەی ٢٠ ڕۆژ لە مانگی ئەیلوول تەیپەڕ دەبێت بەڵام تا ئێستا مووچەخۆرانی هەرێم مووچەی مانگی ٨یان وەرنەگرتووە.