لە وەرزی پایز نزیک دەبینەوە و پلەکانی گەرماش بەردەوام ڕوو لە دابەزینە

کەمێک پێش ئێستا بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت" سبەینێ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە هەندێک ناوچەش دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو، پلەکانی گەرماش نزمتردەبنەوە". 

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان بەگشتی ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و دواتر دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، هاوکات پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، خێرای باش (١٠ - ١٥)کم دەبێت بە ئاڕاستەی باکوری خۆرئاوا و مەودای بینین (٩ - ١٠)کم دەبێت. 

ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ پێنج شەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، بەڵام لە هەندێک ناوچە دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو، هەروەها پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ دادەبەزن، خێرای باش (١٠ - ٢٠)کم دەبێت، مەودای بینین (٨ - ٩)کم دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی بەمشێوەیەیە: 

هەولێر: ٣٤

سلێمانی: ٣٣

دهۆک: ٣٣

زاخۆ: ٣٣

هەڵەبجە: ٣٤

کەرکوک: ٣٦

سۆران: ٣٢

حاجی ئۆمەران: ٢٤

گەرمیان: ٣٧



AM:09:57:18/09/2024