لەبارەی بانگەشەی هەڵبژاردن ژمارەیەک ڕێنمایی ئاڕاستەی کۆمسیۆن دەکرێت

دەستەی پاراستنی ژینگە سەبارەت بە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنی هەرێم، ژمارەیەک ڕێنمایی ئاڕاستەی کۆمیسیۆنی باڵای عێراق و لایەنەکان دەکات و دەڵێت" لافیتە و نوسینەکان لەسەر قوماش و کاغەز بن نەک فلێکس و نایلۆن". 

لەیەکێک لە ڕێنماییەکانی دەستەی پاراستنی ژینگەدا هاتووە" لافیتە و نوسینەکانیان لەسەر قوماشبن نەک لەسەر فلێکس و نایلۆن کە دواجار بە ئاسانى شى نابنەوە و زیان بە زۆرێک لە گیانەوەران و رووەک و خاک دەگەیەنن". 

هەروەها هاتووە" جوانبینى و پاراستنى هەستى بینین رەچاو بکەن لە هەڵبژاردنى شوێنى هەڵواسینى لافیتەکان، چونکە بە هەڕەمەکى هەڵواسین دەبێتە هۆى جەنجاڵى و شێواندنى هەستى بینین". 

لە خاڵێکی دیکەی ڕێنامییەکەدا ئەوەش هاتووە" پێویستە کۆمیسیۆن ناوى ئەو لایەن و قەوارە سیاسیانە ئاشکرا بکات کە پابەندى یاسا و رێنماییە ژینگەییەکان نابن". 

دەقی ڕێنماییەکانی دەستەی پاراستنی ژینگە بۆ کۆمسیۆن لایەنەکانی بەشدار لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەمشێوەیەیە: 



PM:01:22:18/09/2024