کۆمسیۆن سێ کاندید لە هەڵبژاردن دوور دەخاتەوە


كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق سێ كاندیدی سێ لیستی جیاوازی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی لە کێبەرکێی هەڵبژاردن دوورخستەوە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ماڵپەڕی سپی کەوتوون کۆمسیۆن هەر یەک لە کاندیدی هاوپەیمانی نەجات رەزا، لە پارتی حەسەن رەزا، لە گۆرانیش موحسن مستەفای دوورخستۆتەوە. 

كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق لەڕێی لیژنەیەکەوە ڕۆژانە راپۆرت تۆمار دەکەن و ئەو کاندید و لایەنانەی بانگەشەی پێشوەختیان دەستپێکردوە ڕێکاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

سزای ئەو کاندیدانەی بانگەشەیان دەستپێکردوە پێبژاردن تا دورخستنەوەیەتی لە کاندیدبوون.




PM:04:59:18/09/2024