کەشناسێک: سێشەممە بارانی دووەمی پایز دەبارێت

شارەزایەکی کەشناسی ئاماژەی بۆ ئەوەداوە کە " بارانی دووھەمی ئەم مانگە سێشەمەی داھاتوو ٢٢ی ئەیلولی ٢٠٢٤  ھەڵکەوتەی ئەمجارەی بارستەی ساردی سەرەوە سەر رۆژھەڵاتی دەریای ناوەراست ئەبێت بۆ ناوچەکانی رۆژئاوای عێراق". 

ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی رایگەیاند" بارانی دووھەمی ئەم مانگە سێشەمەی داھاتوو ٢٢ی ئەیلولی ٢٠٢٤  ھەڵکەوتەی ئەمجارەی بارستەی ساردی سەرەوە سەر رۆژھەڵاتی دەریای ناوەراست ئەبێت بۆ ناوچەکانی رۆژئاوای عێراق و پارێزگای دھۆک ئەم بارانەش باشتر ئەبێت لەسەر ئێرانیش پەستانی بەرگەھەوا بەرز و رێگرە لەبەردەم ئەم سیستەمە بۆ سەر رۆژھەڵات و باشوری ھەرێم".

لای خۆشیەوە کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند" سبەی پێنج شەممە   کەشی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە هەندێک ناوچە دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو و پلەکانی گەرما   کەمێک نزم دەبێتەوە بە یەک پلە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ" .




PM:09:18:18/09/2024