پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت" شارەوانی توەسپی و هەردوو گوندی کانی گۆران و فەیاڵ لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی بۆ ناو سنووری سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی دەگوازرێنەوە".
د. ههڤاڵ ئهبوبهكر پارێزگاری سلێمانی، ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٩ی ئەیلولی ٢٠٢٤ له راگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه" دوای کۆبونەوەکانی ڕۆژی ٣٠ی ٦ی ٢٠٢٤ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سلێمانی و کۆبونەوەی ڕۆژی ١٤ی ٧ی ٢٠٢٤ی سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی یاسای ژمارە (٣)ی ساڵی (٢٠١٩) یاسای بە خاوەنکردنی ئەو زەوییانەی لە سنوری شارەوانییەکان زیادەڕۆییان لەسەرکراوە لە هەرێمی کوردستان کە بە نوسراوی پارێزگای سلێمانی ژمارە (٦٦٣٦) لە ١٥ی ٧ی ٢٠٢٤دا ئاڕاستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران/ سەرۆکایەتی دیوان کراوە".
ئاماژهی بهوهشكردووە، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندییاندا، لەسەر گواستنەوەی شارەوانی توەسپی و هەردوو گوندی کانی گۆران و فەیاڵ لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی بۆ ناو سنووری سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی.