پارێزگاری هەولێر ڕایدەگەیەنێت" ڕێوشوێنی پێویست گیراوەتەبەر بۆ ئامادەکاری بۆ وەرزی بارانبارینی ئەمساڵ".
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، ئەمڕۆ پێنج شەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" پرۆژە تەواوکراوەکان ڕۆڵیان هەبوو لە کەمکردنەوەی کێشەکانی ئاو بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو".
وتیشی" تێچووی پڕۆژەکان ١٨ ملیار دینار بووە، ئەمە جگە لەوەی دوو ملیار دینار لەلایەن سەرۆکی حکومەتەوە وەرگیراوە، بەو پێیەی ٤٥١ پڕۆژە لە لایەنی جۆراوجۆرەوە تەواو کراون بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئاو".
خۆشناو ئاماژەی بەوەشکرد، گرتنەبەری هەموو ڕێکارێکی خۆپارێزی وەک ئامادەکارییەک بۆ وەرزی بارانبارین بە پاککردنەوەی زۆرێک لە ئاوەڕۆکان و ڕێکارەکانی تر کراوە.
پارێزگاری هەولێر لە درێژەی قسەکانیدا ڕاشیگەیاند" پڕۆژەکان بەردەوامن و لە ڕێگەی ئەو پڕۆژانەوە هیوادارین مەترسییەکانی لافاو کەم بکەینەوە".
ئومێد خۆشناو جەختیشیکردەوە، وەرزی زستانی ئەمساڵ جیاواز دەبێت لە ساڵانی پێشوو، بەهۆی ئەو ڕێکارانەی کە دەگیرێنەبەر.